AM:08:09:30/01/2023
852 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەکی کەم نرخەکەی دابەزیووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٩ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی
رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی
لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.
هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس
رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوەی لەناویاندا کۆماری عێراق.
بەپێی کۆتا زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.