سەردێڕ:

پاش دابەزینی نرخەکەی؛ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار چەندە؟

AM:09:57:24/01/2023

80808 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا لە شارەکانی هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە شاری سلێمانی بەرامبەر بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینارە و لە هەولێریش بە ١٦١ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


پاش ئەوەی دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچیوەی هەوڵەکانیدا بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار پاریزگاری بانکی ناوەندی گۆڕی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار لە لە شاری سلێمانی بەرامبەر بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینارە و لە هەولێریش بە ١٦١ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمشەو نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٨هەزار دینار.

هاوکات، سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سەرۆکوەزیران ماوەی سێ مانگی داوەتە پارێزگارە نوێیەکەی بانکی ناوەندی تاوەکو مامەڵەی نا دروست بە دۆلارەوە بوەستێنێت و نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا جێگیر بکات و کۆتایی بە شڵەژاوی بازاڕ بهێنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بازاڕەکانی دراو و شارەزایان بە گوێرەی رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بانکی ناوەندی تەماشای نرخەکان دەکەن و بەردەوام هۆشداری دەدەن لە ئەگەری کەمتر خستنەبازاڕی دۆلاری بانکی ناوەندی ناسەقامگیری دروست دەبێت و نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە.













گەلەری