سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

PM:08:59:23/01/2023

190396 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا نرخی دۆلار لە هەولێر زیاتر دابەزی و لە دووکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


پاش بڕیارەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێم رووی لە دابەزین کرد.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٥ هەزار دینار و ٤٠٠ مامەڵەی پێوەدەکرا، پاش بڕیارەکەی سودانیش نرخی دۆلار بەرامبەر دینار رووی لە دابەزین کرد و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٨ هەزار دینارە لە هەولێر.

هاوکات لە عێراقدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رزگار کۆچەر، موراد ئەحمەد، هەولێر
هـ.ئـ













گەلەری