سەردێڕ:

نوری مالیکی رێگاکانی جێگیرکردنی بەهای دۆلاری ئاشکرا کرد

PM:09:26:21/01/2023

14764 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بە جوڵەی سیاسی بەهای دۆلار لە عێراق جێگیر ناکرێتەوە بەڵکو دەبێت رێگری بە قاچاخبردنی دۆلار بکرێت و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا ئەنجامبدرێت و دەشڵێت، "تەنها بەو شێوەیە کێشەکە کۆتایی دێت."


نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، تاکە رێگا بۆ جێگیرکردنەوەی بەهای دۆلار بریتییە لە گفتۆگۆکردن لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا و رێککەوتن لەگەڵیان و بەو شێوەیەش کێشەکە کۆتایی دێت و لەسەر بانکی ناوەندی عێراقە بەقاچاخبردنی دۆلار سنووردار بکات.

عێراق رووبەڕووی مەترسییەک بووەتەوە ئەویش لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی بەهای دۆلارە و ئەو حەواڵانەی بازرگانەکان و مامەڵەکارانی دراو کاریان پێدەکرد چاودێری ئەمریکایان لەسەر بوو و چەکی بەهێزی ئەمریکاش دراوەکەیەتی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە پارێزگاری لە دۆلار بکات و لە دەستی هەڵە بیپارێزێت و لە عێراقیشدا چەند پێشێلکارییەک لە مامەڵەکردنی دۆلاردا ئەنجامدراوە و حکومەتیش ئاگادارە لێی و بەزری بەهای دۆلاریش کاریگەری نەرێنی لە رێژەی یەدەگی دۆلاریش کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەری بەهای بەزری دۆلار لە رێگەی راگەیندراو و جووڵەی سیاسی ناکرێت بەڵکو بە رێکاری راستەقینەی وەک رێکخستنی جموجوڵی بانکەکان و رێکسختنی جموجۆڵی حەواڵەکان و رێگەگرتن لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێت.













گەلەری