سەردێڕ:

چاودێری بازرگانی لەبارەی دابەزینی نرخی هێلکەوە روونکردنەوەی دا

PM:05:35:21/01/2023

13080 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی هێلکە هەنگاو بە هەنگاو دادەبەزێت.


ئەمڕۆ شەممە، چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، پارێزگاکە رۆژانە پێویستی بە ٧٠٠ هەزار هێلکە هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ و ١١ کیڵگە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە.

سۆران غەفوور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، زیادبوونی خواست لەسەر هێلکە و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بوەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە و سلێمانی رۆژانە پێویستی بە دوو هەزار کارتۆن هێلکە هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە کاتییە و هەنگاو بە هەنگاو دادەبەزێت.

دوکاندارێکیش دەڵێت، بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە بە شێوەیەکی گشتی خواردەمەنی گران بووە بەڵام بۆ هەر کارتۆنێک هێلکە ١٢ هەزار دیناری چوەتە سەر و ئەمەش بڕێکی زۆرە.

بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە لە کاتێکدایە وەزارەتی کشتووکاڵی هەرێم هەفتەی رابردوو رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلکەدا گەیشتوەتە ئاستی خۆبژێوی و لە ساڵێکدا ٩١٩ ملیۆن هێلکە بەرهەمدێت.













گەلەری