سەردێڕ:

لە سەرەتای هەفتەدا نرخی دۆلار چی لێهات؟

AM:09:53:21/01/2023

11208 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٦٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٦٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەمەش بەراورد بە رۆژی پێنجشەمەی هەفتەی رابردوو گۆرانکاری لە نرخەکەیدا رووینەداوە.

رۆژی پێنجشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بە دینار عێراقی لە ١٦٠ هەزار دینارەوە گەیشتە سەرو ١٦٥ هەزار دینار.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازارەکانی هەرێم:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٧ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ٢٠٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠ دۆلار بە چوار ملیۆن و ٤٤٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بە ١٨٦٠ لیرەی تورکی














گەلەری