سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە ١٧٠ هەزار دینار نزیکبووەوە

PM:02:38:19/01/2023

54832 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بۆ ١٦٧ هەزار دینار بەرزبووە لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٦٢ هەزار ٥٠٠ دینار بووە.


ماوەی دوو رۆژە بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوام بەرز دەبێتەوە و لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٦٧ هەزار دینارە.

شارەزایانی بواری دراویش هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەم دواییانەدا دەگەڕێننەوە بۆ کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی دۆلار و زۆری خواستی مامەڵەکاران بەو دراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی فەرمی دۆلار لە عێراقدا ١٤٧ هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمدا جیاوازییەکەی بەرچاو لە نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕدا هەیە و بەشێوەیەکی بەردەوام بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی سوودانی لێدوانەکانیان بە ئاڕاستەی دابەزینی نرخی دۆلارن بەڵام، هێشتا دۆلار بەرزە.













گەلەری