سەردێڕ:

ئەمڕۆ زێڕ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:02:31:17/01/2023

39176 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهانییەکاندا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بە هەزار و ٩١٠ دۆلارە و نرخی یەک گرام زێڕ ٦١ دۆلار و ٤٤ سەنتە و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٦١ هەزار و ٤٤١ دۆلارە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە ١٧٨٠ دۆلارەوە بۆ ١٩٢٠ دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٨٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە ٤٤٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٢٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٦٠ هەزار دینارە













گەلەری