PM:04:59:16/01/2023
24952 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە نوسراوێکدا داوای لە کۆمپانیاکانی ئاوڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی کردووە تا بەرواری ١ـی ٣ـی ئەمساڵ سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە بەپێی نوسراوێک وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم داوای لە کۆمپانیاکانی ئاوڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی کردووە تا بەرواری ١ـی ٣ـی ئەمساڵ سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم بکەن بە مەبەستی یەکگرتنەوەی کۆمپانیاکانی جۆری ئەلف و با.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە تاوەکو بەرواری دیاریکراو
کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم بکەن دواکاری خۆگونجاندن
لەگەڵ رێنماییەکانی تایبەت بە یەکگرتنەوەی ئەو دوو جۆرە کۆمپانیایە پێشکەش بکەن.
ئەوەشهاتووە، ئەگەر هەر کۆمپانیایەک تاوەکو ئەو بەروارە داواکارییەکەی
پێشکەش نەکردبێت مۆڵەتەکەی کێوەردەگیرێتەوە.