وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، وڵاتی روسیا زەمالەی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣- ٢٠٢٤ بۆ خوازیارانی هەرێم تەرخان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، وڵاتی روسیای فیدراڵ ٦٠ زەمالەی خوێندنی باکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای بۆ خوازیاران لە هەرێمی کوردستان دابینکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە کاندیدی سەرکەوتوو پاڵپشتی دارایی دەکرێت لەلایەن وڵاتی روسیاوە.
هاوکات مەرجەکانی
داواکاری پێشکەشکردن بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیە:
١.بەکالۆریۆس:
•پێشکەشکار دەبێت
هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
•پێویستە لە هیچ
دامودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
•بۆ ئەو پێشکەشکارانەی
داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە
(٨٥%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش
دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (٨٠%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرێزانەی
کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانیستیان
لە (٧٥%) کەمتر نەبێت.
•کاندیدی سەرکەوتوو
لە لایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەى وردەکاری زیاتر سەردانی
مالپەری زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
•لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن
راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکە دەبێت، وەزارەتی پەروەردە هیچ فایلێکى لەبەردەست
نابێت تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تاکو دەرچوونی ئەنجامەکان، بە هیچ شێوەیەک پێشکەشکار
سەردانی وەزارەت نەکات.
٢ ماستەر:
•پێشکەشکار دەبێت
هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
•پێشکەشکار ئەگەر
فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی
کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
•پێویستە کۆنمرەی
بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
•پێشکەشکار دەبێت
لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و
ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
•کاندیدی سەرکەوتوو
ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت،
واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
•کاندیدی سەرکەوتو
لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.
٣. دکتۆرا:
•پێشکەشکار دەبێت
هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
•پێشکەشکار ئەگەر
فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بەلایەنی کەم
دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
•دەبێت کۆنمرەی
ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
•داواکار دەبێت لە
هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی
لە هەمان بوار بێت).
•کاندیدی سەرکەوتوو
ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت،
واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو
لە لایەن وولاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت.