سەردێڕ:

هاتوچۆ چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بڵاوکردەوە

PM:01:23:07/01/2023

4876 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەڵەبجە چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێرانی خاوەنی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بڵاوکردەوە و باس لە چەند کارێک دەکات نابێت بکرێت.


هاتوچۆی هەڵەبجە نووسیویەتی، چەند هەڵەیەک هەیە نابێت هەرگیز لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیکدا ئەنجامبدرێت، ئەگەر نا دەبێتە هۆی تێکدان و لەکارکەوتن.

لە رێنماییەکانی هاتوچۆی هەڵەبجەدا هاتووە:

یەکەم: نابێ بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێ لە D یان لە R یان لە P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت.

دووەم: نابێ بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی تر رابکێشێ چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێت.

سێیەم: نابێ لەرێگادا بیدەی بەN دواتر بیدەیتەوە بەD ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە گێر.

چوارەم: نابێ گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستیت.

پێنجەم: هەندێک لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێدەڵێن، هەرکات ئاگاداری کردیتەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بووەتەوە دەبێت ئۆتۆمبێلەکەت رابگری تاسارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا.

شەشەم: هەوڵبدەن لەکاتێکدا کە ئۆتۆمبێل رادەگرن سەرەتا برێک رابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر بە زەحمەت نەچێتە گێر بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم.

هاتوچۆ دەشڵێت، رۆنی گێر دەبێت لە ٦٠ هەزار کیلۆمەتر بگۆردرێت، ئەگەر دەبڵ ئەکسلیش بوو باشتر وایە زووتر بگۆڕدرێت، بە جۆرێک نزیک ٤٠ هەزار بێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر رۆن نەگۆڕابوو تا ١٠٠ هەزار کیلۆمەتر، ئەوا دەبێت رۆن و فلتەری بۆ بگۆڕێت.













گەلەری