سەردێڕ:

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

AM:11:39:05/01/2023

48472 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ماڵپەڕی نرخی زێری جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٨٤٧ دۆلارە و بەراورد بە رۆژانی ربردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


هەر بەپێی داتا جیهانییەکان، نرخی گرامێک زێڕ بە ٥٩ دۆلار و چوار سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ هەزار و ٤٢ دۆلارە.

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەیەکی گشتیدا بووە، چونکە گێژاوی بازاڕ و بەرزبوونەوەی چاوەڕوانییەکانی پاشەکشە و کڕینی زیاتری زێڕ لە بانکە ناوەندییەکان پاڵپشتی خواستەکانیان کردووە.

چەندین شیکەرەوەی ئابووری پێشبینی ئەوە دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٣ نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، زیاتر لە تۆماری مێژوویی ئەو کانزایە.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٤ بە ٤٦٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٤١٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢٢ بە ٤٢٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە













گەلەری