سەردێڕ:

پێچەوانەی لێدوانەکانی بانکی ناوەندی و حکومەت؛ دۆلار بەرزبووەوە

PM:05:01:03/01/2023

36972 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێمی کوردستان و عێراق، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ سەرو ١٥٤ هەزار دینار.


ئەمڕۆ سێشەممە، بازاڕەکانی دراو لە شاری سلێمانی بە ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار داخران.

لە هەولێر بەراورد بە سلێمانی نرخەکەی بەرزترە و ١٥٤ هەزار و ٤٠٠ دینارە.

هاوکات، لە بۆرسەکانی بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق و راوێژکاری سوودانی و بەرپرسانی عێراق باس لەوە دەکەن، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەچێتەوە ١٤٦ هەزار دینار و وەک نرخی فەرمی خۆی لێ دێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دۆلاری عێراق ٩٩ ملیاری تێپەڕاندووە و لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا ١٠٠ ملیار دۆلاریش تێپەڕ دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، کە ئەمەش بەگوێرەی شیکردنەوە ئابورییەکان دەبوایە نرخی دۆلاری دابگرتایە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێم نرخی دۆلار گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هات بەراورد بە دوێنێ سێشەممە و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.













گەلەری