سەردێڕ:

سەندیكای شۆفێران بڕی پێبژاردنی ئەو تاکسییانەی ئاشکرا کرد کە لەدەرەوەی هێڵەکانی خۆیان کار دەکەن

PM:10:15:10/12/2022

8164 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایگەیاند، بە گوێرەی رێنماییەكان، شۆفێرانی تاكسی كە هێڵی دەرەوەی شاریان هەیە بۆیان نییە لەناو شار كاربكەن و بەپێچەوانەشەوە. دەشڵێت، "ئەگەر تاكسییەك هێڵی ناوشار بێت و سەرنشین بۆ دەرەوەی شار بگوازێتەوە بە بڕی ٧٥٠ هەزار دینار سزا دەدرێت".


ئەمڕۆ شەممە، ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ كە بڕیاری دەركردنی لۆگۆ درا سەرجەم شۆفێرانی تاكسی ئاگاداركرانەوە ئەگەر هێڵی دەرەوەی شاری هەبێت بۆی نییە لەناو شار كاربكات و بە پێچەوانەشەوە.

دەشڵێت، ئەگەر تاكسییەك بە نموونە هێڵی سلێمانی- هەڵەبجەی هەبێت و سەرنشین بگوازێتەوە بۆ كەلار لە بازگەكە یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت و ئەگەر لەناو شاریش سەرنشین بگوازێتەوە هەمان سزای لەسەر جێبەجێدەكرێت.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر تاكسییەك هێڵی ناوشار بێت و سەرنشین بۆ دەرەوەی شار بگوازێتەوە بە بڕی ٧٥٠ هەزار دینار سزا دەدرێت كە سەرجەم ئەم رێكارانە لە رێگای ئەو لۆگۆیانەی دراون بە تاكسییەكان جێبەجێدەكرێن.













گەلەری