سەردێڕ:

کوردێک لەبەریتانیاوە بەپێ دەچێت بۆ مەککە

AM:11:19:28/08/2021

23336 جار خوێندراوەتەوە

ئادەم محەمەد، ٥٢ ساڵ کوردێکی موسڵمانی دانیشتووی بەریتانیایە، لەو وڵاتەوە بۆ ئەنجامدانی گەشتی حەج بۆ سعودیە بەپێ بەرێکەوتووە.


ئادەم، رۆژ بەرۆژ ڤیدیۆی خۆی تۆماردەکات و ٢٨ رۆژە دەستی بە گەشتەکەی کردووە و لە شارەکەی خۆی وڵڤەرھامپتۆنەوە لە یەکی ئەم مانگەوە کەوتووەتەڕێ.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاویکردووەتەوە، ئێستا ئەو گەیشتووەتە ھۆڵەنداو بە ئەڵمانیا و چیک و بولگاریا و تورکیا و سوریا و ئوردونەوە تێدەپەڕێت تا دەگاتە سعودیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەشتەکەی زیاتر لە شەش ھەزار کیلۆمەترەو بەتێکڕایی ١٨ کیلۆمەتری بڕیوە.
دەربارەی ھۆکاری گەشتەکەی ئادەم دەڵێت:'رۆژیک لە خەو ھەستام و ووتم بەپێ دەڕۆم بۆ مەککە، دەستم پێکرد، بۆ ئەوەی لەرێگادا لە خوا بپاڕێمەوە رەحمی خۆی بەسەرماندا ببارێنێت و لێمان خۆشبێت و نەک تەنیا یەک نەتەوە، بەڵکو بەسەر ھەموو نەتەوە و مرۆڤایەتیدا''.
باسی لەوەشکردووە، ئادەم، عارەبانەیەکی ٢٥٠ کیلۆی پێیە و رایدەکێشێت و پڕیکردووە لە نامیلکە و وتە و پەیامی ئیسلام بۆ ئەوەی لەو رێگەوە ئاشتی بە جیھاندا بڵاوبکاتەوە. 
ئادەم محەمەد، ئەندازیاری کارەباییە و خاوەنی کاری خۆیەتی و دوو منداڵی ھەیە، عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و کوردی دەزانێت و لە ساڵانی کۆتایی نەوەدەکان روویکردوەتە بەریتانیا.
ئەمساڵ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سعودیە تەنیا رێگەی بە ٦٠ ھەزار حاجیدا ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەن، بەڵام گەشتی عەمرە بەرەچاوکردنی مەرجەکانی خۆپارێزی رێگەپێدراوە. 













گەلەری