AM:11:28:03/12/2022
103924 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەرەوەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، رۆژەکانی پشووی سەری ساڵ لە رێکەوتی ٢٥ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات تاوەکو رۆژی ٢ی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو و وتیشی، لە دوو رۆژی سەرەتای دەوامدا وانە ناخوێندرێت و دەبێت مامۆستایان چەند کارێک بکەن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشووەکانی سەری ساڵ لە رێکەوتی ٢٥ی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە دەست پێدەکات تاوەکو رێکەوتی ٢ی مانگی کانونی دووەم ساڵی ٢٠٢٣، واتە لە ٢ی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،
رۆژەکانی ٢ و ٣ی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ وانەی فەرمی لە هۆڵەکانی خوێندن
ناخوێنرێت، بەڵکو ئەو هۆشدارییانەی کە وەزارەتی پەرەوەدە ئاڕاستەی بەڕێوەبەراییەتییەکانی
کردبوو بۆ قوتابیان و مامۆستایان دەخرێتەڕوو.
باسی لەوەشکرد،
لە رۆژانەدا مامۆستایان چەند هۆشدارییەک دەدەنە خوێندکاران و گرنگی دەدرێت بە وانەکانی
وەرزش و هونەر، بەو شێوەیەش وەزری یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، بەپێی ساڵنامەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، ئەو رێنماییانەی دەبێت مامۆستایان
بیدەنە خوێندکاران خۆی دەبینێتەوە لە، رێنماییکردنیان لەبارەی خۆشەویستی نیشتیمان
و هۆشداریدان بەرامبەر ماددەی هۆشبەر و پاکوخاوێنی و چەند رێنماییەکی دیکەی
پەروەردەیی.