PM:05:11:27/11/2022
11780 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاندووە، شەپۆلی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو کاریگەری گەورەی لەسەر زیادبوونی ئاوی سەر زەوی داناوە و کەشناسیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە زۆرینەی شارەکاندا رێژەی بارانابرین چەند هێندەی ساڵی رابردوو بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاندووە، شەپۆلی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئاوی سەر زەوی هەبووە.
راشیگەیاندووە، "بەڵام
ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە و بارانی باریو بەشێکی گەورەی پێداویستی
ئاویی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەکانی دابین کردووە."
لەلایەکی دیکەشەوە
کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سلێمانی دوو هێندەی ساڵی رابردوو
ئەمکاتانە باران باریوە و لە هەولێر شەش هێندە و لە دهۆکیش ٢٣ هێندە.
