سەردێڕ:

فوئاد حسێن: لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە گەیشتوینەتە رێککەوتن

PM:12:48:02/11/2022

2560 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق هەموو جۆرە دەستتێوەردانێکی دەرەکی لە کاروبارەکانیدا رەتدەکاتەوە و دەشێڵێت، "پێش پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێککەوتنی هەمەلایەنە واژۆکراوە لەبارەی پرسی ئاسایش و کێشەی نەوتی هەرێمەوە."


فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق بە ئاژانسی ئەلعەرەبیەی راگەیاند، وڵاتەکەی هەموو دەستتێوەردانێکی ئێران و تورکیا لە کاروبارەکانی رەتدەکاتەوە وعێراق دەیەوێت بە گفتوگۆ خاڵە ناکۆکەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا چارەسەر بکات وتیشی، "لە لوتکلەی عەرەبیدا بڕیاری دەستوەرنەدانە کاروبارەکانی عێراق دەدرێت."

ئاماژەی بەوەشدا، "عێراق نایەوێت ببێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی گرژییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان و دەیەوێت بەردەوام بێت لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و عێراق دەیەوێت پەیامی ئاشتی و برایەتی بدات بە وڵاتانی دراوسێ."

لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا فوئاد حسێن باسی لەوەشکرد، پێش پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێککەوتنێک لە نێوان سەرجەم لایەنەکانی عێڕاق واژۆکراوە و تێیدا رێککەوتوون لەسەر پرسی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێم و بەغدا و ئاسایش و کێشەی نەوت و عازی هەرێم.













گەلەری