سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنە دەدرێت

PM:12:36:25/08/2021

133884 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وەزیری ناوخۆی هەرێم راگەیاند، دابەشکردنی موچە بەهەمان لیستی مانگەکانی پێشوو دەبێت و ناگۆڕێت، دەشڵێت، بەو پێیە سبەینێ موچەی مانگی(هەشت)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەش دەكرێت.


دوێنێ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارەییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان هاوشێوەی مانگەکانی دیکە چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن بوون و پاشنیوەڕۆی دوێنێ بڕیارەکەیان پێگەیشتووە بۆ دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕێن.

باسی لەوەشکرد، کە هێشتا هیچ بڕە پارەیەک کە ٢٠٠ ملیارەکەیە نەگەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

روونیشیکردەوە، بەهۆی نەناردن و دواکەوتنی پارەکەی بەغدا پرۆسەی دابەشکردنی موچە خاودەبێتەوە و تاوەکو پارەی فرۆشتنی نەوت بە تەواوی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بەوەی هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەش بکات، بەڵام هێشتا روون نییە ئایا حکومەت پابەندی بڕیارەکەی دەبێت یاخود نا.

سەرەڕای ئەوەی تەنها مانگی رابردوو حکومەتی هەرێم لێبڕینی موچەی لابردووە، لە کاتێکدا ماوەی چەند مانگێکە داهاتی نەوتی و نانەوتی زیادیان کردووە و نرخی دۆلاریش لە بەرزیدا جێگیرە.

بەڵام پاش بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە و لەگەڵ گەیشتنیدا ئینجا حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لابردنی لێبڕین و هێشتا بەڵێنیشیان نەداوە کە لێبڕێن بۆ هەموو مانگەکان لاببرێت، بەڵکو دەڵێن بەپێی داهات دەبێت.

هێرش قادر، هەولێر

هـ.ئـ













گەلەری