سەردێڕ:

ئیلۆن مەسک ئۆکرانییەکان توڕەکرد و سەرۆکی ئەو وڵاتەش وەڵامی دایەوە

PM:05:51:04/10/2022

3800 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "کۆمپانیای تێسلا"ی ئەمریکی رایگەیاند، دژی بۆچوونەکانی سەرۆکی ئۆکرانیایە لەبارەی راگرتنی جەنگ لەنێوان ئۆکرانیا و روسیادا و لەبەرامبەردا سەرۆکی ئۆکرانیا وەک وڵامێک دەڵێت، "کام مەسکتان بەدڵە ئەوەی پشتگیری ئۆکرانیا دەکات یان ئەوەی پشتگیری روسیا دەکات؟".


ئیلۆن ماسک، سەرۆکی جێبەجێکاری "کۆمپانیای تێسلا" لەتویتەر رایگەیاند، دژی بۆچوونەکانی ڤۆڵۆدێمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیایە لەبارەی راگرتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، پێویستە کیێڤ بەفەرمی دان بەوەدا بنێت کە نیوە دوورگەی کرم بەشێکە لەخاکی روسیا.

لەتویتەکەیدا مەسک ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە دووبارە هەڵبژاردنێکی دیکە لەو ناوچانەدا ئەنجام بدرێتەوە کە روسیا لەمدواییانەدا لکاندی بەخاکی وڵاتەکەیەوە و وەک بەشێک لەروسیا ناساندی.

دەشڵێت، پێویستە روسیا لەو ناوچانە بچێتەدەرەوە ئەگەر نەیتوانی دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنێت و داوای کردووە ئۆکرانیا وەک وڵاتێکی بێلایەن هەڵسوکەوت لەم بابەتانەدا بکات.

تویتەکانی ئلیۆن مەسک کاردناەوەی هاوڵاتیانی ئۆکرانیای بەدوای خۆیدا هێنا و بووەهۆی توڕەیی هاوڵاتیان.

هەروەها، ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە تویتێکدا وەڵامی مەسکی دایەوە و بەشێوەیەکی پرسیاری نووسیبووی، کام جۆرە لە ئیلۆن مەسکتان زیاتر خۆشدەوێت؟ هاوکات دوو بژاردەی خستووەتە بەردەست و نوسیویەتی ئلۆن مەسکێک کە پشتگیری ئۆکرانیا دەکات یان ئیلۆن مەسکێک کە پشتگیری روسیا دەکات.

لای خۆیەوە میخائیلۆ پۆدۆلیاک یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکرانیا، لەبارەی ڕاپرسییەکەی ماسکەوە لەلێدوانێکیدا وتی "من پلانێکی ئاشتییانە باشترم هەیە، کە لەژێر ئەو پلانەدا ئۆکرانیا خاکەکەی دەگەڕێنێتەوە بە قرمیشەوە، ئەویش بریتییە لە داماڵینی رووسیا لە چەک و چەکی ئەتۆمی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک تاوانباری جەنگ دادگایی بکرێت.

لەوەڵامی ئەو هێرشەبەرفراوانانەی دەکرانە سەر ئیلۆن ماسک بەهۆی لێدوانەکانییەوە سەبارەت بە پرسی ئاشتیانەی نێوان روسیاو ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ ماسک وتی، من گوێ بەوەنادەم هەتا چەند و بەچڕادەیەک رەدم دەدەنەوە بەڵام ئەوەی گرنگە و دەبینرێت ملیۆنان کەس بەبێ تاوان گیان لەدەستدەدەن.













گەلەری