سەردێڕ:

هۆکارەکانی سڕبوونی زمان چین؟

PM:05:04:03/10/2022

16672 جار خوێندراوەتەوە

تا ئێستا هەستت بە سڕبوونی زمانت کردووە؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بووە ئەوا دەبێت ئەو هۆکارانە بزانیت کە وادەکەن زمانت سڕ ببێت تا بە پێی ئەوە چارەسەری بکەیت.


ماڵپەڕی " webmed " لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو هۆکارانە کردووە کە دەبنە هۆی تووشبوون بە سڕبوون و مێروولەکردنی زمان، کە دیارترینیان ئەمانەن:

-هەستیاری:

ئەو کەسانەی کە هەستیارییان هەیە زمانیان سڕ دەبێت یان مێروولە دەکات، بەتایبەت ئەگەر بەر شتێك بکەوێت کە هەستیارییەکەی بوروژێنێت وەك خواردنێکی دیاریکراو یان بەرکەوتن بە ماددەیەکی کیمیایی.

-برینی ناودەم:

سڕبوون و مێروولەکردنی زمان ئاماژەیە بۆ تووشبوونت بە برینی ناودەم، بەتایبەت ئەگەر لەسەر پوك دەرکەوتبێت کە ئەمەش بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆنییەوە یان ڤایرۆسەوە دروستدەبێت.

-کەمیی شەکری خوێن:

دەکرێت سڕبوونی زمان ئاماژەبێت بۆ دابەزنینی ئاستی شەکر لە خوێندا کە لەگەڵیدا سووربوونەوەی زمانی لەگەڵدا دەبێت.













گەلەری