سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ كراوه كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به بارودۆخی ئابوری و ئه‌منی و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌وه، زۆرێك له بڕگه‌كانی تاوتوێكراون و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "هیچ لێدوانێكی نه‌رێنیمان له‌سه‌ر كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی نییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".
لەبارەی ناکۆکی نێوان
لایەنە سیاسییەکانەوە ئاماژەی بەوەشدا، نابێت هیچ ناكۆكیه‌كی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی
په‌رله‌مان بێت، پێویسته په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و كێشه و ململانێ سیاسییه‌كانی
تێدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
هاوکات، لەبارەی کارەکانی
پەرلەمانیشەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان سورن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی
كاره‌كانی په‌رله‌مان، ناكرێت ناكۆكی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌ی په‌رله‌مان
به‌جێبهێڵرێت، پێویسته هه‌مووان به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته به‌شداری گفتوگۆ
بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
وتیشی، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان
له دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، هه‌ربۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مان
پرسێكی پێویسته، یاسا داراییه‌كانیان په‌سه‌ندكردووه، پێویسته چاودێرییان بكرێت،
هه‌روه‌ها شوێنی لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی
كاره‌كانیان، رێگه ده‌دات به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی جۆراوجۆر و نابێت هیچ
ناكۆكیه‌كی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بێت.
محەمەد حەلبوسی باسی لەوەشکردووە، "ئێمه
په‌رۆشین بۆئه‌وه‌ی كاری یاسادانان و سیاسی بگه‌ینینه دۆخێكی گه‌وره‌تر و سه‌قامگیرتر،
كه‌واته سودی زۆرینه چییه به‌بێ بونی كۆده‌نگی و چۆن هه‌مووان به‌بێ بونی یاسادانان،
كاره‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن".
وتیشی، ئەوان به‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن،
هه‌روه‌ها ده‌ستیانكردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌پێناو
به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌دا، چاوه‌ڕێی رۆژانی داهاتوش ده‌كه‌ن و بوار ده‌ده‌ن بۆ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر.
لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە، سەرۆکی پەرلەمان
وتی، دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه،
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ كراوه كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به
بارودۆخی ئابوری و ئه‌منی و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌وه، زۆرێك له بڕگه‌كانی تاوتوێكراون
و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه.