بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەرزترین ئاستی یەدەگی نەختینەیی لە مێژووی عێراقدا تۆمارکراوە بە زیاتر لە ٨٧ ملیار دۆلار و ئەوەش مانای وایە ١٣٠٪ی ئاستی بنچینەیی تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیحسان شەمران راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، یەدەگی نەختینەیی لە عێراقدا گەیشتووەتە ٨٧ ملیار دۆلار و ئەوەش بەرزترین رێژەی نەختینەیە لە مێژووی وڵاتەکەدا.
راشیگەیاند، ژمارەیەکی دیاریکراوی یەختینەیی نییە
کە مانای بوژاندنەوەی ئابوری وڵاتەکە بێت وەک چۆن لە رابردوودا یەدەگی نەختینەیی گەیشتبووە
٤٠ ملیار دۆلار و ئابوری بوژانەوەی بەخۆیەوە دەبینی.، بەڵکو
ئەوەی گرینگە رێنمایی دارایی و رێکخستنییەتی لە رێگەی گرتنەبەری رێکارەکان لەلایەن
دەوڵەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو خەرجیە کۆنترۆڵنەکراوەکانی
حکومەت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر یەدەگی نەختینەی دەبێت و کەمیدەکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، هیوایان وایە یەدەگی نەختینەی
عێراق ١٠٠ ملیار دۆلار تێپەڕ بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر عێراق رایگەیاندبوو، یەدەگی
زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە ئێستادا عێراق خاوەنی زیاتر لە ١٣١ تۆن یەدەگی
زێڕە.