سەردێڕ:

شارەزایەکی بواری ئابوری هۆکارەکانی کورتهێنانی بوجەی ئاشکرا کرد

PM:06:11:29/09/2022

4992 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری ئابوری رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت و بارگرانییەکانی یاسای دەستەبەری ئاسایشی خۆراک و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و زیادبوونی پشکی هەرێم لە بوجەدا دەبنە هۆی کورتهێنانی بودجەی ٢٠٢٣ لە عێراقدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابوری لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، چوار هۆکار هەن کە دەبنە هۆی کورتهێنان لە بوجەی ساڵی ٢٠٢٣دا لە عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و ئەو بارگرانییانەی یاسای دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتییانی دروستدەکات و زیادبوونی پشکی هەرێم لە بەشە بوجەی ساڵی ٢٠٢٣ و زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان چوار هۆکاری سەرەکین بۆ کورتهێنانی بودجە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کێشەیەک هەیە کە لە داهاتوودا عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە لە ژێر کاریگەری ئەو زیادە زۆرەی لە داهاتدا دروستبووە کە لە ٢٥ ترلیۆن دینار زیاترە و لە بوارەکانی نوێکردنەوەی هەلیکار و دامەزراندن و دەستپێکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێناندا بوونی هەیە.

نەبیل مەرسومی دەشڵێت، "ئەو زیادەیەی داهات لە چوارچیوەی یاسای ئاسایشی خۆراکدا جێی کراوەتەوە، ئەگەر ئەم ساڵ هەمووی خەرجنەکرێت ئەوا ئەوەی دەمێنێتەوە دەخرێتە سەر هەژماری سپاردەکان و ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێت."

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەم ساڵ بەهۆی پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە نەتوانرا پرۆژە یاسای بوجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت و لەبەرامبەر پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەندکرا.













گەلەری