وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە رێكهوتی ٤ی ١٠ی ٢٠٢٢ دەست به دابهشكردنی موچه دهكرێت. دەشڵێت، "دابەشکردنی موچە به ههمان میكانیزمی مانگی پێشوو دەبێت کە یەکەم وەزارەت موچەی پێدەدرێت وەزارەتی تەندروستییە".
بەگوێرەی خشتەکە، لە رێکەوتی ٥ی١٠ی ٢٠٢٢ هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٨٠ و ٧٠ موچەی مانگی هەشت وەردەگرن.
هەروەها، رێکەوتی ٥ی ٩ی ٢٠٢٢ وەزارەتی
دارایی و ئابوری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی
گشتی رەگەزنامە موچەی مانگی هەشت وەردەگرن.
رێکەوتی ٦ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی وەزارەتەکانی
دارایی و ئابوری و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی
گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ٩ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی هێزەکانی
زێڕەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٢کاروباری شەهیدان و
ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ١١ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی وەزارەتی پەروەردە
دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی هەریەکە لە
ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ١٣ی ١٠ی ٢٠٢٢ وەزارەتی داد و ئەنجومەنی
دادوەری و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان
و دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ١٦ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی هەریەکە لە
وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و گەیاندن
و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ١٧ و ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی خانەنشیانانی
شارستانی دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی ئاوەدانکردنەوە
و نیشتەجێکردن و رۆشنبیری و لاوان و کارەبا دابەش دەکرێت.
رێکەوتی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٢موچەی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.
رێکەوتی ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٢ موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە
و رۆژی سێشەممە و چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ و ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٢ موچەی خانەنشینی پێشمەرگە
دابەشدەکرێت.
هاوکات، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، بههۆی رێكخستنی هۆڵهكانی دابهشكردنی موچهی
خانهنشینان و پشووی رۆژی دووشهممهوه بڕیاردرا رۆژی سێشهممه رێکەوتی ٤ی ١٠ی ٢٠٢٢ دهست به دابهشكردنی موچهی مانگی
٩ "ئەیلول"بكرێت بهپێی لیستی
هاوپێچ.