سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانێ: بەهۆی هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان چوار هاوڵاتی کوژراون

PM:03:13:29/09/2022

1844 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان چوار هاوڵاتی کوژراون، کە دوانیان منداڵن. وتیشی، لە ئەمساڵدا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا دەیان کەس کوژراون.


مەزڵوم عەبدی ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە پێشلکارییەکان و بەهۆی هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و تۆپخانەکانی تورکیاوە لە کۆبانی و جەزیرە دوو دوو کەس کوژراون.

دەشڵێت، بەهۆی بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیاوە بۆسەر گوندی زرکانیان دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، لەمساڵدا تورکیا ٥٩ هێرشی بۆسەر خاکی رۆژئاوا ئەنجامداوە، بەو هۆیەشەوە دەیان کەس لە سەربازانی هەسەدە و هاوڵاتیانی مەدەنی کوژراون.













گەلەری