سەردێڕ:

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیەی بەر بۆردومان کەوت: پێشتر داوامان لە پەروەردە کرد دەوام دوابخرێت

PM:02:41:29/09/2022

7336 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیەی لە کۆیە بەر بۆردومانەکانی ئێران کەوت رایگەیاند، پێشتر داواما لە پەروەردە کرد دەوام چەند رۆژێک دوابخرێت و لەو مەترسییە ئاگادارمان کردنەوە، بەڵام قبوڵیان نەکرد.


نەبەز ئەکرەم بەڕێوەبەری ئەو خوێندگایەیە و وێنەکانی خوێندکارەکانی لەکاتی بۆردوماندا بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "ئەوەی دەیبینن وێنەی بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایانی خوێندنگاکەمانە کە بەشێک لەخوێندنگاکەمان بە موشەکی ڕژێمی ئێران پێکرا."

دەشڵێت، "پرسیارە جددیەکە ئەوەیە چەند ڕۆژێک پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی کۆیەمان لەم مەترسیە ئاگادر کردەوە، بەڵام بەداخەوە ئامادەنەبوون بۆماوەی چەند ڕۆژێک دەوام دوابخرێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خوێندکارەکانمان و مامۆستاکان و فەمانبەرەکان تووشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆربوون."

راشیگەیاندووە، "ئەو بارودۆخەی خوێندکاران و مامۆستایان لەخوێندنگا تووشی بوون لەڕۆژی حەشر دەچوو، وێنەیەکە هەرکیز ناتوانم لەبیری بکەم کەخوێندکاره کان تووشی چ دڵەڕاوکێیەک ببوون."

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە ئێران بە درۆن چەندین جار هێرشیکردە سەر ناوچەکانی زڕگوێز و کۆیە و پردێ و سیدەکان و چەندین ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی دواین زانیاری وەزارەتی تەندروستی ١٣ کەس شەهید بوون و ٥٨ کەسیش برینداربوون.

هەر ئەمڕۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، سوپاسی ئە مامۆستایانە دەکەن کە دوێنێ لەو دۆخەدا بە هانای منداڵەکانەوە رۆیشتوون و بە فەرمی سوپاسنامە و پاداشتیان پێشکەشدەکرێت.

هـ.ئـ

May be an image of 7 people, people standing and outdoorsMay be an image of 5 people, people standing and outdoorsMay be an image of 3 people, people standing and outdoors












گەلەری