سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە دامەزراوەی میدیای نالیاوە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانیدا

PM:02:11:29/09/2022

2136 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی میدیای نالیا لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر لە رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان ئامادەنین کامێرا و ئامێرەکانی ئێن ئاڕ تی رادەست بکەنەوە.


دامەزراوەی میدیای نالیا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکانی بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر کامێرا و ستریمی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)دا و رێگربوون لە گواستنەوەی وێنەکان بۆ بینەرانی.

ئەوەش هاتووە، "پاش تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر لە رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان ئامادە نین کامێرا و ئامێرەکانی ئێن ئاڕ تی رادەستبکەنەوە."

دامەزراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگە لەوەش پێشتر چەندین کەرەستە و کەلوپەلی رۆژنامەوانی کەناڵەکە لای دەزگا ئەمنیەکانە و ئامادە نین رادەستی کەناڵەکەی بکەنەوە.

هاوکات، ئەم رەفتارەی هێزە ئەمنییەکان لە کاتێکدایە، زیاتر لە چەند جارێک رێگری دەکەن لە رووماڵی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بۆ رووداو و خۆپیشاندانەکان بەبێ هیچ پاساوێک و پێچەوانەی سەرجەم یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئازادی کاری میدیا.













گەلەری