PM:01:44:29/09/2022
3936 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە دوێنێ کرایە سەر قوتابخانەیەک لە شوێنێکی نیشتەجێبوونی پەنابەران لە کۆیە لە هەرێمی کوردستان.
رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکان، لایەنی کەم دوو منداڵ برینداربوون و ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستداوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێیانی ئەو کەسانە دەکەین کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیواخوازە منداڵە برینداربووەکان بە خێرایی و بەتەواوەتی چاک ببنەوە.
دەشڵێت، "هێرشکردنە سەر منداڵان و قوتابخانەکانیان جێی قبوڵکردن نین و
دەکرێت پێشێلکردنێکی مەترسیداری مافەکانی منداڵان بن، قوتابخانەکان دەبێت هەمیشە
شوێنێکی پارێزراو بن بۆ هەموو منداڵێک، کە لەوێ منداڵان بتوانن فێر ببن و یاری بکەن
و گەورە ببن."
رێکخراوەکە وتیشی "یونسێف جەخت لە داواکانی دەکاتەوە لە سەرجەم لایەنەکان
بۆ پاراستنی منداڵان لە سەرجەم شێوازەکانی توندوتیژی لە هەموو کاتێک و لە ژێر هەر
بارودۆخێکدا، هەروەها داوا دەکات رێز لە بەیاننامەکانی پارێزراوی قوتابخانەکان بگیردرێت."