چاوگێک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ تەقە لە بانکی چەرمووی چەمچەماڵ کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لەو چاوگەوە دەستیکەوتووە، ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا لە بانکی چەرمووی چەمچەماڵ، یەکێک لە پێشمەرگەکان تەقەیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە لە بانکەکەدا
و لەکاتی خۆیدا موچە نەدراوە، یەکێک لە پێشمەرگەکان چەند فیشەکێکی تەقاندووە بە
ئاسماندا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو پێشمەرگەیە راگیراوە و
فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
باسی لەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و ئەو
پێشمەرگەیە سەر بە لیوای ٧٠ بووە.
گۆران لومان، سلێمانی