سەردێڕ:

لەسەر هێرشەکان؛ باڵیۆزی ئێران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق

PM:12:32:29/09/2022

10392 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەسەر هێرشەکانی دوێنێی سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی ئێرانیان بانگهێشت کردووە و یاداشتی توندی ناڕەزایەتییان داوەتێ.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزی ئێرانیان لە عێراق بانگهێشتی وەزارەت کردووە و یاداشتی ناڕەزایەتی توندی پێدراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزی ئێرانیان لە عێراق بانگهێشتی وەزارەت کراوە و یاداشتی ناڕەزایەتی توندی پێدراوە لەسەر هێرشە بەردەوامەکانی ئێران لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشە موشەکی و هاوەنییەکانی کرد لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم.

هاوکات، لەسەر ئاستی دیبلۆماسی باڵا داواشی کردووە کە کارێکی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی دواین زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ١٣ کەس شەهید بووە و ٥٨ کەسیش برینداربوون.

 













گەلەری