کوردستان- سلێمانی- ناحیەی بالیسان
AM:11:00:29/09/2022
14488 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیندراوێکدا کەشوهەوای پێشبینی کراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە دەڵێت، "پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە."
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەزرەزانی هەرێم سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەی بەوەدا، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئەوەی خستەڕوو، سبەی هەینی بە
هەمان شێوەی رۆژی پێشوو ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمە بە رێژەی یەک
پلە بەراورد بە رۆژانی پێشوو بەرزدەبێتەوە.
بەپێی بەشی پێشبینی لە بەرێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر ٣٧
سلێمانی ٣٦
دهۆک ٣٥
کەرکوک ٣٨
هەڵەبجە ٣٧
زاخۆ ٣٧
سۆران ٣٤
گەرمیان ٣٩