چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، داوا لە لایەنەکان دەکات بۆ بەردەوامی گفتوگۆکردن لە نێوان هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و سەرجەم لایەنەکانی تر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و تەواوکردنی مافە دەستوریەکان.
لەدوای دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عێراق چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات ئامادەی دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عێراق بوون دەشڵێت، داوا دەکەن سەرجەم لایەنە سیاسیەکان
بەردەوامبن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "داوا
لە لایەنەکان دەکەم لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەربکەن."
دەشڵێت، داوایەکی فەرمی ئاڕاستەی لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق
کردووە تاوەکو دەستپێکی کارەکانیان بۆ میوانداریکردنی حکومەتی کاربەرێکەر نوێبکەنەوە
و چاودێریی قۆناغەکانی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک و پڕۆژەیاساکانی دیکە بکەن و راپۆرتی
کارەکانیان پێشکەش بکەن و لەبەردەم خەڵکی عێراق هەڵگری بەرپرسیارێتی بن.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژى ٢٨ى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە
و دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان رەتکرایەوە و محەمەد مەندەلاوى
وەک جێگرى یەکەمی سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێردرا.