چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆوە ئێران دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی کوێستانی سەقەر و میرەکین، بناری چیا بەربزین ، گوندی بن پەرێزە، لە ناحیەی سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانەکە چەند تۆپێک لە ناو ڕەوەندەکان و مەڕو ماڵاتیان داوە و زیان بەر مەڕەکانیان گەشتووە.
دەشڵێت، بەهۆکاری بەردەوامی تۆپەکان ناوێرن بچن سەیری مەڕەکانیان بکەن
بزانن چەندیان زیانیان پێ گەشتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، رەوەندەکانی کوێستانی بەربزین ھەموویان خەڵکی ناوچەکانی
سیدەکان و دەوروبەری سۆران و ھەریرن.
لەلایەن خۆیەوە، ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە میدیا
ناوخۆییەکانی راگەیاند، تا ئێستا تۆپبارانەکە بەردەوامە.
کەریم کەیفی– سۆران