وەزارەتی پەوەردە رایگەیاندووە، ئاگاداری قوتابیان دەکەنەوە کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲۱ -۲۰۲۲) رادەگەیەندرێت.
کلیک لێرە بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەت
وەزارەتی
پەروەردە نووسیویشییەتی، لەدوای کاتژمێر ٨ی ئێوارە دەتوانن پەڕەی سۆماکانیان ببینن
لە رێگای ئەم لینکەوە.
کلیک بکە بۆ بینینی پەڕەی سۆما
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڵپ (اعتراض) لە سبەی چوارشەممە دەست پێدەکات و کۆتا وادە ٩ی
مانگی ئەیلوول دەبێت تاوەکو تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو
بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی
پەڵپ.
وەزارەتی
پەروەردە راشیگەیاندووە، بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی (ئامادەی زانستی
، وێژەیی ، پیشەیی ، خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی/ خوێندکارێک سودمەندبێت لە نمرەی
کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات.