سەردێڕ:

٢٥ دەوڵەمەندترین ژنانی جیهان دیاریکران

PM:01:14:23/08/2022

3584 جار خوێندراوەتەوە

٢٥ دەوڵەمەندترین ژنانی جیهان دیاریکران و خاوەنی کۆمپانیای لۆریاڵ بۆ بەرهەمەکانی جوانکاری بووە دەوڵەمەندترین ژنی جیهان و سامانەکەی بە ٧٤.٣ ملیار دۆلار خەمڵێندرا.


فرانسواز بيتنكور مايرز خاوەنی کۆمپانیاکانی لۆریاڵ بۆ بەرهەمەکانی جوانکاری پێست و قژ بە سامانی ٧٤. ٣ ملیار دۆلار بووە دەوڵەمەندترین ژنی جیهان و لە دوای ئەویش ئالیس واڵتۆن کچی خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی واڵ ماڕت بە سامانی ٥٧.٨ ملیار دۆلار لە پلەی دووەمدا دێت.

جولیا کوخ هاوسەری پێشووی جێف بێزۆز دامەزرینەری ئەمازۆن بەهۆی میراتی هاوسەرە ملیادلەرەکەی و ئەو پارەیەی لە بەرامبەر جیابوونەوەی لە جێف بێزۆز وەریگرتووە، بووەتە دووەم دەوڵەمەندترن ژنی جیهان و خاوەنی ٥٧.٨ ملیار دۆلارە.

سێیەم دەوڵەمەندترین ژنی جیهان، جاکلین مارس کچی فۆرست مارسە کە خاوەنی بەرهەمی خۆراکی مارسن و خاوەنی ٣٣.٨ ملیار دۆلارە و جینا رینهارت بە سامانی ٢٩.١ ملیار دۆلار چوارەم دەوڵەمەندترین ژنی جیهانە.

لیستی دەوڵەمەندترین ژنانی جیان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت:

میریام ئادیلسۆن: ٢٨.٣ ملیار دۆلار.

سوزان کاتڵن: ٢٣.٦ملیاردۆلار.

ئابیگێل جۆنسۆن: ٢١.٦ ملیار دۆلار.

ئایریس فۆنتبۆنا: ١٧.٩ ملیار دۆلار.

ساڤیتری گنداڵ: ١٦.٧ ملیار دۆلار.

لۆرن پاول: ١٦.١ ملیار دۆلار.

فان هۆنگوی: ١٦.١ ملیار دۆلار.

چارلین دی کارڤاڵۆ هاینێکن: ١٥.٨ ملیار دۆلار.

رێناتا کیلنیرۆڤا: ١٥.٧ ملیار دۆلار.

دایان هێندریکس: ١٣.٢ ملیار دۆلار.

وۆنگ سیۆ هێنگ: ١٣.١ ملیار دۆلار.

وو یاجون: ١٠.٧ملیار دۆلار.

کریستی واڵتۆن: ١٠.٣ ملیار دۆلار.

یانگ هویان: ٩.٨ملیار دۆلار.

کریستن رایسۆنگ: ٩.٥ ملیار دۆلار.

وانگ لایكسۆن: ٩.٤ ملیار دۆلار.

بلێر باری ئۆکیدین: ٩ ملیار دۆلار.

تامارا گوستافسۆن: ٨.٦ ملیار دۆلار.

ئان واڵتۆن کرۆنک: ٨.٦ ملیار دۆلار.

بالأرقام.. أغنى 25 امرأة على مستوى العالم | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية













گەلەری