جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە. دەشڵێت، " پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخەینە ئەستۆی دەسەڵات".
ئەمڕۆ شەممە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، "پاراستنی
گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخەینە ئەستۆی دەسەڵات".
هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە،
تەواوی کۆنسوڵییەت و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە.
دەشڵێت، چەندین پەرلەمانتار
و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی
رابردوودا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆی وەک وادەی
ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێم راگەیاند و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی
و رانیە و کەلار و چەمچەماڵ خۆپیشاندانی جەماوەری دەستی پێکردووە.
ئامانج لە خۆپیشاندانەکان
دژی بێکاری و گەندەڵیو نەبوونی خزمەتگوزاری و گرانی سوتەمەنی و دابەشنەکردنی موچە
لەکاتی خۆیدا و دانەمەزراندنی دەرچوانی
زانکۆ و پەیمانگاکان و بە هەمیشەیی نەکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئاگادارییەک بۆ رای گشتی و
میدیاکان
چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی
نەوەی نوێ دەستگیر کراون.
زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی
و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێیان داوە.
نەوەی نوێ پاراستنی گیانی
سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات و تەواوی
قونسوڵییەت و بالوێزی وڵاتان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
٢٠٢٢/٨/٦