حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، کۆی گشتی قەرزەکانی بەریتانیا گەیشتووەتە نزیکەی دوو ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دۆلار لە مساڵدا کە دەکاتە ٩٩.٦٪ی کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
ماڵپەڕی یاهو فاینەنس ئاماری نیشتیمانی بەریتانیای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کۆی گشتی قەرزەکانی بەریتانیا گەیشتووەتە نزیکەی دوو ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر چەندە بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەرچووە
و ئێستا ئەندامی ئەو یەکێتییە نەماوە بەڵام لە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەمە بەرزترین
رێژەی قەرزە تۆمار کرابێت کە دەکاتە نزیکەی
١١.٨٪.
هەروەها، بە بەراورد بە وڵاتەکانی
دیکەی یەکێتی ئەوروپا بەریتانیا بە پلەی هەشتەم دێت لە رووی زۆری قەرزەکانییەوە، وڵاتانی
یۆنان و ئیتاڵیا و پۆرتوگال لە ریزی پێشەوەی ئەووڵاتانەی ناو یەکێتییەکان کە رێژەی قەرزیان بەرزە.
لە دوای ساڵی ١٩٩٣ ئەمە
دووەمین ئاستی پێوانەییە کە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا بەو رێژەیە قەرزیان لەسەر کۆببێتەوە.