سەردێڕ:

سەعدی پیرە: وردە وردە متمانە کەمدەبێتەوە

PM:12:57:13/07/2022

6436 جار خوێندراوەتەوە

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی فشارێکی زۆر لە یەکێتی و پارتی دەکەن بۆ پەلەکردن لە یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و دەشڵێت، دەبێت پەلە بکەین چونکە وردە وردە متمانە کەمدەبێتەوە چونکە خەڵک نۆ مانگە چاوەڕێیە و ئەوەش ماوەیەکی کەم نییە."


سەعدی ئەحمە پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکەوتن و خۆجیاکردنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەنە کوردیەکان لە سەرەتاوە لە بەرژەوەندی کورد نەبووە و دەشڵێت، "پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانی نەیانتوانی بگەنە رێکەوتن، بۆیە پارتی دەستیکردۆتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان."

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرەتا بڕیاربوو لایەنە کوردستانیەکان بەیەکەوە وەفد بنێرن بۆ بەغداد، بەڵام دیارە وا دەرنەچو پارتی دیموکرات وەفدێکی نارد بۆ ئیستیتڵاع چوو بەڵام ئیستیتڵاعی نەکرد، تاک لایەنە لەگەڵ رەوتی سەدر و سونەکان رێکەوتنی ئیمزا کرد، و دەیانەویست حکومەتی زۆرینە دروست بکەن، وە هەموو شیعەکانی تری عێراق و لایەنە کوردستانیەکان تەهمیش کران، بۆیە هیچ لە بەردەمیان نەمایەوە بێجگە لە بەرگریکردن لە خۆیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوپەیمانی سێ قۆڵی، چەند جارێک کۆبوونەوەیان کردووە بەڵام نەیانتوانی ژمارەی دەنگی پێویست تەواو بکەن کە پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەت و ئەوەش زەرەرێکی گەورەیدا لە پڕۆسەی سیاسی ئێستا.

دەشڵێت، "تەنها پۆست کە بەدەست یەکێتییەوە مابێت سەرۆککۆمارە و ئەوان بە موڵکی یەکێتی دەزانن و دەستبەرداری نابن و دیاریش نییە دەگەنە رێککەوتن یاخود نا."

باسی لەوەشکردووە، حاڵی حازر موناقەشەکردن لەسەر ئەوەی کە پارتی حەزی لێیە ئەو پۆستەی هەبێت، یەکێتی وەڵامی ئەوەیە کە پارتی پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی دامەزراوەی دادوەری، سەرۆکایەتی ئاسایشی هەرێمی یان نیشتمانی، وەزیری دەرەوە، لە فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەش دەوریان هەیە، تەنیا پۆست لە سەرۆکایەتیەکان کە مابێت بۆ یەکێتی ئەم سەرۆکایەتی کۆمارەیە، دەشڵێت، "خۆ ئەگەر پارتی داوای ئەوەش بکات ، کە پارتی شەو و رۆژ باسی شەراکەت دەکات، کام شەراکەت و هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی، نازانم دەگەینە رێکەوتن یاخود نا بەڵام لە گفتوگۆ بەردەوامین."

جەختیشی کردووەتەوە کە پارتی تا ئێستا بە فەرمی راینەگەیاندووە دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆمار بێت و بابەتەکەش گرنگە چوونکە هیچ هەنگاوێک دەست پێناکات ئەگەر پرسی سەرۆککۆمار بەڕێوەنەچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی نۆ مانگە هەڵبژاردن لە عێراق کراوە و تا ئێستا نە پۆستی سەرۆککۆمار یەکلای کراوەتەوە و نە حکومەتی نوێی عێراق پێکهێندراوە و لەدوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە پەرلەمان، درز و ناکۆکی کەوتووەتە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە لە پەرلەمانی عێراق.

ل.ل













گەلەری