AM:08:35:26/01/2025
1568 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ تاڕادەیەک لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو بەرز بووەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٤ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو.
هاوکات، بەردەوامی دابەزینی ئەم ماوەیەی نرخی نەوت مانەوەی لەو ئاستەدا
دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی
وتارێکی ئۆنلاین بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە بازرگانییەکانی بەشداربوو لە کۆڕبەندی
ئابوری جیهانی لە داڤۆس، داوای کەمکردنەوەی نرخی نەوتی کرد.