سەردێڕ:

لە سلێمانی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەشدەکەن زیاد کرا

AM:09:29:23/06/2022

6016 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی لە هەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆی رانییە و گەرمیان بەنزینخانەی ٦٩٠ دیناری کراوەنتەوە و بەمەش ژمارەی بەنزینخانەکان کە بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەشدەکەن زیادکراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، گۆران لوقمان پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەشدەکرێن زیادکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەنزینی ٦٩٠ دیناری تەنها بۆ پاس و تاکسییەکان دەبێت و دابس دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی ئەمە دووەم رۆژە لە پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری کراوە، کە دوای فشارەکان و دابەشکردنی بەنزینە هەرزانەکەی نەوەی نوێ حکومەت ناچاربوو نرخی بەنزین دابەزێنێت، بەڵام شۆفێرانی پاس و تاکسی دەڵێن، هێشتا ئەو نرخە گرانە و بارگرانی بۆدروستکردوون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەست بەدابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری کراوە و بۆ ئەو بەمەستەش ژمارەی بەنزینخانەکان زیادکراون.

وتیشی، لەناو سەنتەری شاری سلێمانی وێستگەی تاسڵوجە تایبەتە پاسەکان و هەریەک لە وێستگەکانی هەڵەبجە تانجەرۆ، مژدە، برایەتی هەمیشەیی، پێشەوا بۆ تاکسی ناوشار دەبن و لە وێستگەی کازیوەش بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ تاکسی دەرەوەی شار دابەشدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەندین مانگە بە پلان و مەبەست حکومەتی هەرێم دەستی کردووە بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بە شێوەیەی پلەبەندی، بەشێوەیەک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە ٤٥٠ دینارەوە گەیشتە ١٢٠٠ دینار. دوا بەدوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وەک یەکەم هەنگاو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دابەشکردنی بەنزینی هەرزانی بە ٦٥٠ دیناری لە سەر جەم ناوچەکانی هەرێم دەستپێکرد، لەلایەن خۆشیانەوە بەشێک لە شۆفێرانی تاسکی لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستیان بەخۆپیشاندان کرد. دوا بەدوای دابەشکردنی بەنزینە هەرزانەکەی نەوەی نوێ و فشارەکان، حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی دابەزاند.













گەلەری