سەردێڕ:

بەریتانیا: ئێسکی گەورەترین داینەسۆر دۆزرایەوە

PM:11:48:12/06/2022

3084 جار خوێندراوەتەوە

زانایان لەسەر دورگەی وایتی بەریتانی شوێنەواری بە بەردبووی جۆرێکی نەناسراو لە دایناسۆریان دۆزییەوە، کە درێژترین و گەورەترین جۆری مارمێلکە دڕندەکانە لە ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.


زانکۆی ساوسهامبتۆن بڵاویکردەوە، سپینۆسۆرس یەکێکە لە گەورەترین جۆری دایناسۆرە دڕندەکان کە نزیکەی ٩٣ بۆ ١١٢ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەفریقای هاوچەرخ و ئەوروپا ژیاون.

ئەم گیانلەبەرانە قاچەکانیان درێژ و کلکیان کورتە و لەسەر پشتیان چەماوەیەکی گەورە هەیە، کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە خۆراکی لە دەریاچە و رووبارەکانەوە وەرگرتووە و گۆشتی داینەسۆری وشکانییان نەخواردووە.

کریس پارکەر توێژەر لە زانکۆی ساوسهامپتۆن ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەم دایناسۆرە یەکجار زەبەلاح بووە و درێژییەکەی ١٠ مەتر و کێشی چەندەها تەن دەبێت.

هەر لەبەرئەمەشە، ئاماژە بەوە دەکرێت ئەم جۆرە دایناسۆرە گەورەترین ئاژەڵە کە لەلایەن زانایانەوە دۆزرابێتەوە.













گەلەری