بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئیشتا لەسەر دوو سایدی گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوك، ئۆتۆمبێلێک لە کچ و دایکێکی داو دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
ئەمرۆ یەکشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری کەرکوک، کەمێک پێش ئیشتا لەسەر دوو سایدی گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکوك، ئۆتۆمبێلێک لە کچ و دایکێکی داو دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر
ئەمڕۆ محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە دەشتی هەریر سێ کەسی ئەندامی یەک
خێزان برینداربوون و گەیێندرانە نەخۆشخانەی هەریر.
دەشڵێت، دواتر راستەوخۆ
ئامبوڵانسی نەخۆشخانەی هەریر چوونەتە شوێنی رووداوەکەو بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە
دوو کەس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر بە مەبەستی چارەسەری زیاتر.
محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی
راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی برینداربوونە لە رووداوەکە
خەڵکی ئیدارەی سۆرانن.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک
لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردن لە هەرێمدا دادەنرێن، کە بەشێکی زۆری بۆ خراپی رێگاوبانەکان
و بەشێکی بۆ تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.
هاتوچۆ هەمیشە رێنمایی هاوڵاتیان
دەکات بەوەی لە شۆفێریکردندا وریا و لەسەرخۆبن، چونکە لە لەسەرخۆییدا وەک هاتوچۆ دەڵێت،
"کۆنترۆڵکردنی کێشەکان باشتر دەبێت، ئەگەر رووداویش رووبدات رەنگە زیانەکەی کەمتر
بێت."