سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان برینداربوون

PM:07:24:12/06/2022

2076 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە دەشتی هەریر سێ کەس کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون و گەیێندرانە نەخۆشخانەی هەریر. دەشڵێت، "برینی دووانیان سەختە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە دەشتی هەریر سێ کەسی ئەندامی یەک خێزان برینداربوون و گەیێندرانە نەخۆشخانەی هەریر.

باسی لەوەشکرد، کاتژمێر ٥ی ئێوارە پەیوەندەی بە هێلی "122" دەکرێت کە رووداوێکی وەرگەڕان لە دووسایدی دەشتی هەریر روویداوە.

دەشڵێت، دواتر راستەوخۆ ئامبوڵانسی نەخۆشخانەی هەریر چوونەتە شوێنی رووداوەکەو بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوو کەس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر بە مەبەستی چارەسەری زیاتر.

محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی برینداربوونە لە رووداوەکە خەڵکی ئیدارەی سۆرانن.

موراد ئەحمەد – هەولێر













گەلەری