سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت خوێندکار برینداربوون

PM:04:20:12/06/2022

2144 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک – بەغداد حەوت خوێندکار برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سەڵاح مەهدی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لەسەر رێگای کەرکوک – بەغداد لە نزیک خاڵس لە رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت خوێندکار بریندار بوون کە لە تاقیکردنەوەکانیان دەگەڕانەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، برینی چوار لە بریندارەکان مامناوەندە و لە ئێستاشدا گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلخالسی فێرکاری.

ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆی بۆ دوو هۆکار گەڕاندەوە، یەکەمیان کەمتەرخەمی شۆفێران و دووەمیش پەیوەندیی بە خراپی رێگا و بانەکانەوە هەیە.













گەلەری