زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بە شپۆلێکی گەرمای بەتیندا تێپەڕدەبن و لە هەندێک ناوچە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە، بەوەش هاوڵاتییان پێویستییەکی زیاتریان بە رێنمایی و بەرچاوڕوونییە تا بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم شەپۆلانەی گەرمادا بکەن.
ماڵپەڕی ئۆنلی هێڵس چەند رێنمایی و ئامۆژگارییەکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە تایبەت بە خۆپارێزی لە شەپۆلەکانی گەرما.
رێنماییەکان
بریتین لە:
١. خۆت
بەدوور بگرە لە پۆشینی جلوبەرگی تەسک و رەنگ تاریک.
٢. کەمتر
ماڵ بەجێبهێڵە، ئەگەر پێویستی کرد بڕۆیتە دەرەوە لە سێبەردا بمێنەرەوە.
٣. بەکارهێنانی
شەپقە و چاویلکەی بەرخۆر و چەتر لە کاتی چوونە دەرەوە.
٤. پۆشاکی
سوک و نەرم و لۆکە و فش و رەنگ کراوە لەبەربکە، ئەمە دەبێتە هۆی پاراستنی پێستت لە
تیشکی خۆر و هەڵمژینەوەی ئەو ئاوەی جسم وەک ئارەقکردنەوە دەریدەدات، تا لەشت بە فێنکی
بمێنێتەوە.
٥. خواردنەوەی
ئاو بەپێی پێویست و خواردنەوەی شەربەتی میوەی فرێش.
٦. خواردنی
میوە و سەوزەی فرێش وەک شوتی و پرتەقاڵ و لیمۆ و خەیار، چونکە رێژەیەکی زۆر ئاویان
تێدایە.
٧. بەکارهێنانی
رووەکە ناوەکییەکان و ساردکەرەوە و فێنککەرەوەی هەوا بۆ رێکخستنی پلەی گەرمی و پێکهێنانی
هەوای نوێ.
٨. خۆت
بەدوور بگرە لەبەرکەوتنت بە تیشکی خۆر بە شێوەیەکی راستەوخۆ، بەتایبەت لە دوانیوەڕۆدا.
٩. خۆت
بەدوور بگرە لە چالاکییە وەرزشییەکان لە دوا نیوەڕۆدا.
١٠. دوور
بە لە خواردنەوەی قاوە و چا و خواردنەوە شەکرییەکان.
١١. دووربکەوەرەوە
لە ژەمی قورس و دەوڵەمەند بە پرۆتین، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی
جەستە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، لەرووی جوگرافییەوە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەوێتە ئەو ناوچانەی وەرزەکانی
ساڵی بەشێوەیەکی روون تێدا دەردەکەوێت و وەرزی هاوینیشی وەرزێکی گەرمە، بە جۆرێک هەندێک
جار پلەکانی گەرما بۆ سەرو ٤٨ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
بۆیە
جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمەوە رەنگە لە زۆرێک لە
زیانەکانی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر لەکاتە نەگونجاوەکاندا و زیانەکانی گەرما بیانپارێزێت.
هەر ئەمڕۆش
تەندروستی سلێمانی هۆشداریدا لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە و باسی
لەوەکرد، تەنها لەماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا لەکۆی ٧٠ منداڵی سەردانی نەخۆشخانەی
دکتۆر جەمالی منداڵانیان کردووە، ٥٠یان توشی پەتای سکچوون و رشانەوە بوون و
هۆکارەکەشی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما گەڕاندەوە.
پـ.مـ
هـ.ئـ