سەردێڕ:

تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێم راگەیاند

AM:09:33:12/06/2022

6848 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەتویتێکدا کوژرانی دوو سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە هەرێم راگەیاند.


رۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا لە هەرێمی کوردستان دوو سەربازی سوپاکەی کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون و دەستبەجێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای تورکیا گەیشتووەتە ٢ کەس، پاش ئەوەی یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ١٧ی نیسانی ئەمساڵ تورکیا دەستیکرد بە ئۆپراسیۆنەکانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان.













گەلەری