سەردێڕ:

لەبارەی کێشەی کەمئاوی لە ماوەت روونکردنەوە دەدرێت

PM:05:46:18/07/2025

1424 جار خوێندراوەتەوە

کێشەی کەمئاوی لە شارۆچکەی ماوەت و گوندی سوورەقەڵات چارەسەرکرا و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش لەو بارەوە زانیاری دەدات.


ئەمرۆ هەینی ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کێشەی کەم ئاوی رووی لە ناوچەی ماوەت و گوندی سوورەقەڵات کردووە، بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە و دۆزینەوەی هۆکار و چارەسەر کردنی، لەسەر راسپاردەی قائیمقامیەتی شارۆچکەی ماوەت و شارباژێڕ لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ماوەت و بنکەی پۆلیسی ماوەت پێکهێنرا.

دەشڵێت، لە دوای گەڕان و پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوت لەسەر چەم و رووباری نزیک لە گوندەکانی (قەشان، خێوەتە، کونە ماسی) بەشێوەی زیادەڕۆیی و دوور لە رێنماییەکان چەند بەربەستێک دروست کراون و ئامێری (غەتاس)ی تیادا بەکارهێنراوە، هەربۆیە رێژەی ئاو زۆر کەمی کردووە.

باسی لەوەشکردووە، هەربۆیە لەلایەن ليژنەکەوە سەرجەم بەربەستەکان لابران و رێنمایی درا بە خاوەن باخەکان بە پێی پێویست و بە لەبەر چاوگرتنی وەرزی کەمئاوی و وشکە ساڵی ئاو بەکار یهێننن.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا چارەسەری کێشەی کەم ئاوی کراوە لەناو شارۆچکەی ماوەت و گوندی سوورەقەڵات.













گەلەری