سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا لەبارەی بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتتییەکە هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد

AM:08:52:12/06/2022

8656 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پشتگیری ئەوە دەکات ئۆکرانیا ببێتە بەشێک لە یەکێتییەکە.


دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دواخستنی یەکێتی ئەوروپا لە وەرگرتنی داوای وڵاتەکەی بۆ بوون بە ئەندام، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا سەردانی کیێڤی کرد و پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای بۆ بوون بە ئەندامی ئەو وڵاتە راگەیاند.

ئورسولا ڤۆن دێر لەین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا، چەند مەرجێک هەیە بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و پێویستە ئۆکرانیا چەند چاکسازییەک لە وڵاتەکەیدا بکات بۆ بوون بە ئەدام لە یەکێتییەکە، بەڵام یەکێتییەکا ئۆکرانیا وەک بەشێک لە خۆی دەبینێت.

ئەوەشی خستەڕوو، "لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا باسی مەرجەکەنی بوون بە ئەندامم کردووە و پێم راگەیاندوون، پێویستە چاکسازی بکەن و گەندەڵی لە وڵاتەکایاندا کەم بکەنەوە."

وتیشی، "گفتوگۆکانی ئەمجارەم لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆکرانیا یەکلایکەرەوە دەبێت بۆ بوون بە ئەندامی ئەو وڵاتە لە ئەوروپا."

لەبارەی هاوکارییەکانی ئەوروپاوە بۆ ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییانی ئۆکرانیا بە خۆڕاگرییەوە جەنگاون لە دژی روسیا و ئەوروپاش هاوکار دەبێت لە دووبارە بونیادنانەوەی شارەکانی ئەو وڵاتە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ مانگ و دوو هەفتەیە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لە دووم مانگی جەنگدا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە فەرمی داوای وڵاتەکەی بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پێشکەشی یەکێتییەکە کرد.













گەلەری