سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدان

PM:12:39:07/06/2022

2204 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لەگەڵ یەکێتی لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کۆبوونەوەدان.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نێو باڵەخانەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بەرپرسانی دەزگاکانی هەڵبژاردنی ئەو دوو حزبە لە کۆبوونەوەدان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارت و یەکێتی و سەرۆکی فڕاکسیۆنی هەردوو حیزبەکە تێیدا بەشدار دەبن.

لەبارەی تەوەری کۆبووەنوەکەشەوە باسی لەوەکردووە، کۆبوونەوەکە لە بارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و کات و جۆنییەتی بەڕیوەچونی کۆبوونەوەکان دەبێت.













گەلەری